کەری دێز و بێشکی خاڵی
ڕووی بابی ڕەش بۆ کۆچ و ماڵی
دێز: مەبەست لە ڕەنگی ڕەشی ئاماڵ بۆرە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا بۆ ڕەنگی پێستی هەندێک کەر بەکاردێت، بێشک: مەبەست لە بێشکەیە (بێشکە ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە دار درووستدەکرێت، منداڵی ساوای تێدا دەخەوێت)، منداڵ و بێشکە بە کەر و بار چوێنراوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە تەنیا باری کەری شڕکەوپڕکە و شتی پڕوپوچ بێت. [1]