کەرێ لە کن کەرێ ببەستیتەوە، یان خەسرەتی دەگرێ یان ڕەنگی.
خەسرەت: خوو. مرۆڤەکان بەدرێژایی مێژوو بەکۆمەڵ ژیاون، بەڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک دابونەریت یان داناوە و پەیڕەوی لێدەکەن، بۆیە هەر ڕەفتارێک لە چوارجەوەی نەریتدابێت، ڕێگەی پێدراوە و بەپێجەوانەشەوە، بە دوو کەسی نەزان دەوترێت کە چووبنە خووی یەک و وەک یەک ڕەفتار و کردار خراپ ئەنجامبدەن، هاوبیر و هاونەریتی یەکبن.[1]