کەری چاک ئەکەوێتە دەست گڵ فرۆش.
گڵ: مەبەستی لە گڵەسەرە: گڵێکی نەرمی فێنکە، لە کاتی خۆشتندا دەدرێت لەسەر، هەم بۆنی ناخۆش دەبڕێت، هەم تاڵی ئاڵۆزاو خاو دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەدا خاوێنکەرەوەشە (فەرهەنگی خاڵ)، کاتی خۆی لە کوردەواردا کە پاکەرەوە نەبوو گڵەسەر لەگەڵ سپون و خڕنووک بۆ خاوێنکردنەوەی سەر بەکارهاتووە، بەشتێکی باش یان ماڵێکی بەنرخ دەوترێت کە دەست گێلۆکەیەک کەوتبێت، نرخ و مافی خۆی نەداتێ، نەزانانە لە ژیانیدا بەهەدەری بدات. [1]