کەری نێرە و بەرئەخا.
بەرئەخا یان بەرخستن: واتە فڕێدانی بێچوو بەمردوویی، بۆ ئاژەڵێک بەکاردێت کە لە دۆخێکی نەخوازراودا بێچووەکەی لەباربچێت. بێگومان ئاژەڵی نێر بەرناخات، بۆ پیاوێک بەکاردێت کە لەکاتی کاردا زیان بگەیەنێت بە خاوەنکار، لەباتی ئەوەی قازانجی بۆ بهێنێت، تووشی زیانی بکات. بە خاوەنکار دەوترێت بەریخستووە. [1]