کەرێ لە دەست من دەرچوو، ئاگر باری بێ.
لە کوردەواردا کەر باری لێنراوە، واتە: بۆ گوستەنەوەی کاڵا و کەلوپەل بەکارهاتووە، ئەو کەسەی خاوەنی کەر بووبێت، بەپێی توانا باری لێناوە و بەباشی خزمەتی کردووە، کاتێک کەرەکەی فرۆشتووە، ئیتر گوێی پێنەداوە چەند باری لێدەنرێت. کەسێکی سپڵە دەیڵێت کە هەر شتێک پەیوەندی بە منەوە نەما، چی لێدێ با لێی بێت. [1]