کەروێشک بە گا ئەگرێ.
کەروێشک گیانلەبەرێکی بچووکە و لە ڕاکردندا زۆر تیژڕەوە و بە ئاسانی ناگیرێت، هەروەها گا ئاژەڵێکی گەوەرەیە و لە کوردەواردا بۆ جووتکردن بەکاردێت، زۆر لەسەرخۆ و هێمنە لە هەڵسوکەوتدا، بەهێواشی دەڕوات. بێگومان کەروێشک بە گا ناگیرێت، بە کەسێکی زۆرزان دەوترێت کە ئیش بە کاوەخۆ بکات، بێ ئەوەی خۆی ماندووبکات، قازانج وەدەستبخات. [1]