کەس بارگیر ناباتە سەر ئاخوڕی کەس.
بارگری: بە مایینێکی ناڕەسەن دەوترێت کە بۆ سواربوون بەکەڵک نەیەت، خاوەنەکەی دەیکات بە باربەر و باری پێدەگوێزێتەوە (فەرهەنگی شێخانی)، ئاخور: ئاخڵەیەکە لە قوڕ بە بەرزییەوە درووستدەکرێت، وڵاخ ئالیکی تێدا دەخوات، مەبەست لە کەسی مەرد لە برسا ناچێتە سەر سفرەی کەس بۆ تێرخواردن. [1]