کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,946
وێنە
  124,005
پەرتووک PDF
  22,090
فایلی پەیوەندیدار
  125,809
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هاوپەیمانیی عروبە: گەلی عەرەب بەهیچ جۆرێک رازی نابێت کەرکووک بکەوێتەوە دەستی کورد
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەزام حەمدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عروبە لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ
عەزام حەمدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عروبە لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ
شیراز ڕەئوف
گوتەبێژی هاوپەیمانیی عروبە لە #کەرکووک# ئاشکرای دەکات کە لێکتێگەیشتنی لایەنە عەرەبییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
دەشڵێت، پارتی لە کەرکووک نەتەوەیی بیردەکاتەوە نەک حیزبی هەر بۆیە ئێستا لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان لایەنە کوردییەکاندایە لەبارەی پۆستی پارێزگار و گەلی عەرەبیش بەهیچ جۆرێک ڕازی نابێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک بکەوێتەوە دەست کورد.
عەزام حەمدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عروبە لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆ وتی: ئێستا هەرسێ پێکهاتەکەی کەرکووک عەرەب و کورد و تورکمان لە ناکۆکیی قووڵدان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان و هیچ لایەنێکیان ئامادەنییە دەست لە پۆستی پارێزگار هەڵبگرێت.
وتیشی، پێکهاتەی عەرەب مەترسیی هەیە وەکوو ساڵانی ڕابردوو کەرکووک بکەوێتەوە دەست کورد و هەمان ئەزموونی ڕابردووی دەسەڵات لە کەرکووک دووبارە بکەنەوە، هەر بۆیە گەلی عەرەبی بە هیچ جۆرێک ڕازی نابێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک بدرێتەوە بە کورد.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا حەمدانی باسی لە کۆبوونەوەی لایەنەکان لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئێراق کرد کە ڕۆژی (چوارشەممە، 21-02-2024) نوێنەرانی هێزە سیاسییە براوەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی ئێراق کۆبوونەوە.
لەو بارەیەوە وتی، سوودانی دەیەوێت حکومەتێکی خۆجێیی نیشتمانیی بەهێز لە کەرکووک درووستبکرێت، بەڵام نایەوێت دەستوەردان بکات.
لایەنەکان پێویستە خۆیان ڕێکبکەون لەبارەی کەرکووک و ئەگەر هەر ڕێکیش نەکەون ئەوا پێویستە لایەنێک بۆ لایەنێکی دیکە سازش بکات و ئۆباڵەکەشی بخرێتە ئەستۆی سوودانی، عەزام حەمدانی وای گوت.
'2 ساڵ بە 2 ساڵ'
عەزام حەمدانی باسی لە سیناریۆیەکی تورکمان کرد بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک بە شێوەی 2 ساڵ بە 2 ساڵ لەنێوان پێکهاتەکان و بە وتەی ئەو ئەوە سیناریۆیەکی تورکی بووە و ڕەتکراوەتەوە.
حەمدانی وتی: لە گفتوگۆکاندا پێکهاتەی تورکمان داوایەک و پێشنیازێکیان هەبووە، داواکارییەکان ئەوەبووە کە بنەمای 32٪ بۆ پێکهاتەکان ڕەچاوبکرێت لە دابەشکردنی پۆستەکان و پێشنیازەکەشیان ئەوەبووە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەشێوەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێت لەنێوان پێکهاتەکان، بەڵام ئەو پێشنیازە لە بنەمادا پێشنیازی وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو و ڕەتکرایەوە.
هیچ سیناریۆ و دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری کەرکووک قبووڵ ناکەین، حەمدانی وای گوت.
وتیشی: تەنیا پێکهاتەی عەرەبی یەکگرتووە لەناوخۆدا لە کەرکووک و هاوپەیمانێتی پێکهێناوە و بە یەک پاکیج دەچێتە گفتوگۆکان، دەنا پێکهاتەی کورد و پێکهاتەی تورکمانیش لەناوخۆیاندا کێشەیان هەیە، بەڵام لایەنە کوردییەکان نەتەوەیی بیردەکەنەوە لە کەرکووک بۆیە ئەگەری ڕێککەوتنیان زۆرە.
لەبارەی گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکانیش لەگەڵ پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکووک گوتەبێژی هاوپەیمانی عروبە ئاشکرای کرد کە عەرەب و پارتی دیموکراتی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر لێکتێگەیشتن و نزیکییان هەبوو پێشتر.
بەڵام دەڵێت: #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کەرکووک نەتەوەیی بیردەکاتەوە نەک حیزبی و هەر بەهۆی ئەو بیرکردنەوە نەتەوەییەشیان ئێستا نزیکی و لێکتێگەیشتنەکەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک وەکوو پێشتر نەماوە.
دوای زیاتر لە مانگێک لە پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەکان، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانیوە حکومەتی خۆجێی پێکبهێنێت و پارێزگار هەڵبژێرێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی کەرکووک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی ئێراق لە بەغدا کۆبێتەوە بۆ گەڵاڵەکردنی ڕێککەوتنێک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 269 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 01-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-03-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: عەرەبی
فۆڵدەرەکان: کێشەی کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 269 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.140 KB 01-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!