کەسێ بە گەورەیی فێری پڵاوخواردن بێ، دەست بۆ لووتی دەبا.
پڵاو: بە برنجی کوڵاوی پاڵێوراو لە ئاو دەوترێت کە ڕۆنی داخکراوی کرابێت بەسەردا (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: هەر کارێک لە منداڵییەوە مرۆڤ فێری نەبێت، بەگەورەیی تووشی هەڵە دەبێت. بۆ مرۆڤی نەدیوبدی بەکاردێت کە لەناکاو پێبگات و ببێتە خاوەنی سامان، خۆی لێبگۆڕێت. [1]