ناو: حەمە
نازناو: حەمە ڕەنجاو
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
حەمە ڕەنجاو لە ساڵی 1957 لە شاری قەڵادزێ لە گەڕەکی جووتکانیان لەدایک بووە، لە ساڵی 1975 بەدواوە بابەتەکانی لە گۆڤارەکانی (#هاوکاری#، #بەیان#، #ڕۆشنبیری نوێ#) بڵاو کردووەتەوە، لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ بۆ ناو ڕیزەکەنی #پێشمەرگە#. دوای ڕاپەڕین لە ساڵی 1992 بەر لە دەرچونی گۆڤاری #کوردستانی نوێ# نووسەری گۆڤاری ڕێبازی ئازادی بووە، دواتر کاتێک کوردستانی نوێ دەرچوو، وەک ئەندامی دەستەی نووسەران و لێپرسراوی لاپەڕەی ئەدەب و هونەر دەستبەکار بووە، تا ساڵی 2000 گۆشەی ڕوانگەی دەنووسێت، لە ساڵی 2003 وەک بەڕێوبەری پەیوەندییەکان، دواتریش وەک بەڕێوبەری نووسنگەی #سلێمانی# کوردستان تی ڤی دەستبەکار بووە، لە ساڵی 2004 بەدواوە لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی گۆڤاری #کاروان# بووە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی:=KTML_End=
1-دڵە گەورەکە، #مەهاباد#، 1980.
2-مارکسیزم و لینینیزم و چارەی مەسەلەی نەتەوایەتی، لۆلان، 1983.
3-ئادەمیزڵدان، #هەولێر#، 1991.
4-هەشت چیرۆکی وەردگێڕدراوی عەزیز نەسین، هەولێر، 1991.
5-ئیسلامی سیاسی و دەرهاویشتەکانی.
6-#زناک# (چەند بابەتێکی ڕووناکبیری)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2006.
7-داڕمانی خەونەکان، چاپی یەکەم، چاپەمەنی زاموا، پڕۆژەی پاراستنی دەستوورەکان، سلێمانی، 1998. [1]