کەمتیار پیاوی چاکە، قولەپێی بسمی دەنگ ناکا.
کەمتیار: ئاژەڵێکی دڕندەی شەوکارە، بە پۆل دەگەڕێن، تەنیا گۆشتی تۆپیو دەخۆن. قولەپێ: پاژنەپێ. بسمی: سمین مەبەست لە کون کردنی بەشێکە لە جەستە، بۆ کەسی ئەڵقە لە گوێی و کۆیلە بەکاردێت کە بەردەوام لە خزمەتی گەورەکەیایەتی. هەر شتێکی بەرانبەر بکرێت ڕازییە. [1]