ناو: کرێکار
نازناو: ڕوستایی
ناوی باوک: قادر
ڕۆژی لەدایکبوون: #20-10-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی کرێکار قادر ساڵحە ناسراوە بە (کرێکار ڕوستایی). لە #20-10-1988# لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە.
تا قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بەشی وێژەیی خوێندووە.
لە سەرەتای ساڵی 2010 دەستی بە کاری کەڵەشاخ کرتن کردووە، لە ساڵی 2012 لە شاری هەولێر خولێکی ئەکادیمی لە بواری کەڵەشاخ بینیوە، وە لە چەندین خولی زانستی و پزیشکی لەناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بەشداری کردووە، لە بوارەکانی: (فریاگوزاری سەرەتایی، توێکاری لەشی مرۆڤ، کەڵەشاخ، دەرمانی گیایی، میزاج ناسی، دەرزی ئاژنین، زالوی پزیشکی و مەساج دەرمانی).
لە ساڵی 2013 یەکەم پەرتووکی خۆی بە چاپ گەیاندووە بەناوی (ڕێبەری کەڵەشاخ)، پەرتووکێکی تری لەسەر کەڵەشاخ بە شێوەی (PDF) لەسەر نێت بڵاوکردووەتەوە بێ بەرانبەر و بە خۆڕایی.
لە ساڵی 2013 نۆرینگەیەکی تایبەت بە کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی کردووەتەوە لە لە ئیدارەی سەربەخۆی #سۆران#.
لە ساڵی 2015 خول و ڕاهێنانی فێرکاری کردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە بواری چارەسەری پزیشکی کەڵەشاخ شارەزابن و کاربکەن لەو بوارەدا، بەشێوازێکی زانستی و پزیشکی و تەندرووستی.
لە ساڵی 2014 بڕوانامەی (دکتۆرای فەخر)ی پێ بەخشراوە لەلایەن پەیمانگای وجوودی بەریتانی بۆ چارەسەری پزیشکی تەواوی.
لە ساڵی 2018 بڕوانامەی (دکتۆرای تەخسوس)ی پێ بەخشراوە لە وڵاتی ئێران لەلایەن پەیمانگای پزیشکی (طب سنتی) توبی سونەتی.
چەندین جار بەشداری خولی ڕۆژنامەنووسی کردووە لە: سۆران، هەولێر و #سلێمانی#.
پێنج ساڵ بەرپرس و پێشکەشکاری ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ژیانەوەی خێرخوازی بووە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
چەندین بابەت و نووسینی لە بوارەکانی: کەڵەشاخ، گژوگیای پزیشکی، دەرزی ئاژنین، زالوی پزیشکی، هۆشیاری تەندرووستی و وەرزشی. لە (گۆڤاری خازر، گۆڤاری هەیڤ، ڕۆژنامەی خەبات، وێبسایتی زاری کرمانجی، خەندان لایڤ، بزاڤ پرێس، هەتوان، هەرێم، زانیاری، حەوت ڕۆژ، ڕاچڵەکێن) بڵاوکردووەتەوە.
هەروەها ئەندامی ئەکادیمیایی وجوودە بۆ پزیشکی تەواوکاری، ئەندامی ئەکادیمایی چینییە بۆ پزیشکی مللیی چینی، ڕاهێنەرە لە پەیمانگای پزیشکی ( طب سنتی) لە وڵاتی ئێران بۆ خول و ڕاهێنان لە بواری چارەسەری پزیشکی بە کەڵەشاخ.
لە ساڵی 2018 پەرتووکی جگەرە بێدەنگترین چەکی خۆکوژی نووسیوە، لەلایەن چاپخانەی ئەحمەدی خانێ لە سۆران دوو جار چاپ کراوە، بۆ جاری سێیەم نووسنیگەی تەفسیر لە هەولێر هەمان پەرتووکی جگەرە بێدەنگترین چەکی خۆکوژ، ئەمساڵ (2024) چاپی دەکاتەوە بە کۆمەڵێک بابەتی نوێ دەربارەی (ماددەی هۆشبەر، مەی و نێرگلە).
لە ساڵی 2020 چەند دیمانەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ مامۆستا مەلا ڕەقیب ڕوستایی سازکردووە، لە کۆتایی دا سەرجەم بابەتەکانی دیمانە ڕۆژنامەنووسییەکەی کۆکردەوە و دوای ڕێکدەخرێن و بە ناونیشانی (چۆن هاوسەری ژیانمان دەستنیشان بکەین) لەلایەن ناوەندی سارا لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی 2023 نامیلکەیەکی تری نووسی و ئامادەی کرد و بە ناونیشانی (#کەڵەشاخ؛ ڕێنماییەکان-قەدەغەکراوەکان-سوودەکان#) بڵاوکردەوە، کە لە ئێستادا (2024) لە سەرجەم شارەکانی کوردستان بەردەستە لە هەندێک پەرتووکخانە و پەرتووکفرۆشەکان.
بەردەوام بابەت دەنووسێت بۆ وێبسایتی خەندان لەبارەی هۆشیاری تەندرووستی و چارەسەر بە کەڵەشاخ، دەرمانی گیایی، زالوی پزیشکی، وە چەندین ڤیدیۆی فێرکاری و زانیاری پزیشکی لەبارەی چارەسەر بە کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی بڵاوکردونەتەوە و تا ئێستا (2024) بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری پزیشکی لەبارەی کەڵەشاخ، زالوی پزیشکی، گژوگیایی.
نووسەر دەستی هەیە لە نووسینی کوورتە چیرۆک، سیناریۆ، لە ساڵی 2019 دا کوورتە فیلمێکی بە ناونیشانی (خەونەکانی کوڕە هەژارێک) بڵاوکردەوە، کە لە چەندین کەناڵی ناوخۆیی پەخش کراوە، خۆی سیناریۆ و کاری دەرهێنەری بۆ کوورتە فیلمەکە کردووە،
لە ئێستادا (2024) دوو سیناریۆ تری ئامادەیە بە ناونیشانی (جزدانێکی بەتاڵ)، (سۆزی دایک) دەیەوێت لە ئاییندەدا بیانکات بە کوورتە فیلم و بڵاویان بکاتەوە. [1]