ناونیشانی پەرتووک: جگەرە بێدەنگترین چەکی خۆکوژ
نووسین و ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: #کرێکار قادر# ڕوستایی
شوێنی چاپ: #سۆران#
دەزگای پەخش: کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدێ خانی لە سۆران
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: دووەم
=KTML_Bold=گرنگی ئەم پەرتووکە چییە:=KTML_End=
خوێنەری بەڕێز دەتوانێت کەڵک لەو پەرتووکە وەربگرێت وەک ڕێبەر و ڕێنیشاندەرێک بۆ دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، چونکە جگە لە ناساندنی جگەرە و زیانەکانی بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ، چەندین ڕێگای سرووشتی جۆراوجۆریشی بۆ وازهێنانی یەکجارەکی لە جگەرەکێشان خسووەتە ڕوو، ئەوە وێڕای ئەوەی جۆری خۆراک و شێوازی خۆپارێزیشی بۆ ئەوانە لەبیرنەکردووە کە لەبەر هەرهۆیەک بێت ناتوانن واز لە جگەرەکێشان بهێنن!
کەواتە بیخوێنەوە بۆ ئەوەی:
نە خۆکوژ بیت، نە بکوژ..!
زۆر سوپاسی برا و مامۆستای خۆشەویستم مامۆستا سەڵاحەدین مەغدید ڕوستی دەکەم، ئەرکی پێداچوونەوە و پێشەکی بۆ پەرتووکەم نووسیوە، خوای گەورە پاداشتی بەخێری بداتەوە، زۆر ماندوو بوو لەگەڵما بۆ ئەوەی ئەم پەرتووکە بە چاپ بگات.
زۆر سوپاسی کاک ئارام ئیبراهیم دەکەم دیزاینەری بەتوانا و لێهاتوو، ئەرکی دیزاینی بەرگی پەرتووکەکەی لە ئەستۆ گرت، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە. (نووسەر) [1]