کچ قەڵایە، ناگیرێ.
قەڵا: مەبەست لەو دەوڵەت شارەیە کە لەسەر جێگەیەکی بەرز درووستکراوە هەروەها بە شورای بەرز دەورەدراوە، دوژمن بەئاسانی لە جەنگدا بۆی ناگیرێت، سەختی قەڵا بەسەختی و قایمی کچ چوێنراوە کە بە سانایی ڕادەست نابێت، مەبەست لەوەیە کە کچ وەک قەڵایەکی سەخت وایە، بەئاسانی ناگیرێت. [1]