کچێ دایک مەدحی بکا، ئەبێ خاڵوان بیخوازێ.
مەدح: باسکردنی کاری باشەی مرۆڤە، مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا ئەو کەسانەی کە ڕەفتار و کرداریان باش نییە، بۆ ئەوی باش پیشان بدرێن، لەلایەن کەسە نزیکەکانیاننەوە باش باسدەکرێن و پەردە دەدرێت بەسەر خراپەکانیاندا، واتە: کچ دەبێت خەڵکی باسی باشەی بکەن نەک دایک، گەر دایک باسی باشی کچی کرد، هەڵبەت خراپە و کەس نایخوازێت، مەگەر بیدات بە برازای خۆی. [1]