کچی خۆت مەکە بەقوربانی کوڕی خەڵک.
لە کاتێکدا بەکاردێت کە کوڕێک هاتبێتە داوای کچێک، بەڵام کوڕەکە و خێزانی کوڕەکە هاوشانی ماڵی کچەکە نەبن، لەو دۆخە تایبەتییەدا ماڵی کچ ئەم پەندە دەڵێن و کچکەیان نادەنێ، مەبەست لەوەیە کە کچ نابێت بە کوڕێکی خراپ بدرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە قوربانیی. [1]