کچێکیان هێنا بۆ حەوت شوان، بە کچی چووەوە باوان.
شوان: بە کەسێک دەوترێت کە مەڕوماڵات لە شاخ لەوەڕێنێت، کاری شوانی کارێکی گرانە و شوان بەردەوام لە شاخە و زۆر کەم دەکەوێتە ماڵەوە، کەمتر لای خێزانەکەی دەبێت، باوان: ماڵی باوک، واتە: ژنی شوان وەک کچ وایە، چونکە زۆر کەم مێردی لایە، مەبەست لەوەیە کە کارێکی ئاسان لە دەست چەند وەستایەکی باش یاخیبووبێت. [1]