#ئیبراهیم غازی# ، ئەستێرەی خولی تۆپی پێی نایابی ئێراق و کوڕە کوردەکەی #باڵەکایەتی# بناسە
نووسینی و ئامادەکردنی: #کرێکار قادر# ڕووستایی
#05-03-2024#
ئیبراهیم غازی مەلا عوسمان: ناسراوە بە ئیبۆ، لە ڕێکەوتی #15-09-2000# لە شاری #سۆران# لەدایک بووە، ئیبۆ هەر لە منداڵییەوە خولیای بۆ یاری تۆپی پێ هەبووە، خۆی دەڵێت: لە منداڵییەوە لە کۆڵانەکانەوە یاریم دەکرد لەگەڵ منداڵەکانی گەڕەکی خۆمان، ڕۆژبەڕۆژ من زیاتر حەز و خۆشەویستیم بۆ تۆپی پێ زیاد دەبوو، بۆیە وەک هەر یاریزانێک لە کۆڵانەکانەوە فێری یاری تۆپی پێ بووم.
ئیبراهیم لە تەمەنی هەرزەکاریدا زیاتر عەشقی تۆپی پێ بووە، بۆیە بەردەوام دەبێت لە یاری کردن.
ئیبراهیم بۆ چەند تیپێکی میللی یاری کردووە لەوانە: بێدارانی شەو، حەساروست، هەڵگورد، باڵەکایەتی بەهۆی ئاستی بەرزی ئیبراهیم، لاوانی هەڵۆ بانگهێشتی دەکەن، دەچێتە لاوانی هەڵۆ لەوێشەوە متمانەی ڕاهێنەر بەدەست دەهێنێت وەک هێڵی هێرشبەر بۆ ماوەی ساڵێک بۆ لاوانی هەڵۆ یاری دەکات و دوو ساڵیش بۆ یانەی هەڵۆ یاری کردووە.
ئیبراهیم لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات و زۆربەی جاریش دەچێتە لاکانی ڕاست و چەپ بۆ گۆڕینی یاری کردن.
خۆشترین ساتی ژیانی ئیبراهیم غازی، ئەو کاتە بووە لەگەڵ یانەی هەڵۆ کاتێک سەردەکەون بۆ خولی نایابی کوردستان.
ناخۆشترین ساتی ژیانی ئیبۆ ئەوە بووە لەگەڵ لاوانی هەڵۆ لە چوارگۆشەی زێڕین ماڵاوایی دەکەن و ناگەن بە خولی نایابی کوردستان.
ئیبۆ هاندەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.
ئیبراهیم لە تەمەنی لاویدا بەهۆی ئاستی بەرزی، لە دوای یاری کردن بۆ لاوانی هەڵۆ و یانەی هەڵۆ یاری بۆ یانەی سۆران، یانەی #دهۆک#، هەڵبژاردەی #هەولێر#، یانەی نەورۆز دەکات، بە گۆڵێکی ئیبۆ یانەی نەورۆز دەگاتە خولی نایابی ئێراق، دواتر یانەی (حدود) لە خولی نایابی ئێراق بۆند لەگەڵ ئیبراهیم دەکات و دەیگوازێتەوە ڕیزی یانەکەی.
لە ئێستادا 2024 ئیبراهیم لە 17 یاری 10 گۆڵی لە خولی ئەستێرەکانی ئێراق کردووە و بە دووەم گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی ئێراق دێت لە دوای ئەیمەن حسێن.
ئیبراهیم غازی ئامانج و خەونی گەورەی ئەوەیە: سەربکەوێت و بگات بە هەڵبژاردەی کوردستان و هەڵبژاردەی ئێراق. [1]