=KTML_Bold=عەبدوڵڵا دووبەرەکی درووستکردووە=KTML_End=
وتەبێژی #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری دوورخستنەوەی #عەبدوڵڵا حاجی مەحمود#، جێگری سەرۆکی پارتەکەیان بۆ پابەندنەبوون بە بڕیارەکانی حیزبەکە دەگێڕێتەوە.
د. فەرهاد تۆفیق، وتەێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لە بڕیارەکانی ئەمڕۆی حیزبەکەیان دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، جێگری سەرۆکی پارتەکەیان بوو ئەویش بەهۆی ئەوەی ئیلیتیزاماتی بە بڕیارەکانی حیزبەوە نەکردووە و لە ئەرکەکانی حیزب لایداوە بۆ درووستکردنی دووبەرەکی و ناکۆکی لەناو هەڤاڵانی حیزب، هەروەها سێ کۆبوونەوەی سەرکردایەتیش ئامادە نەبووە.
سەبارەت بە کاردانەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وتەبێژەکە وتی، هەڤاڵانی حیزب لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکراتن و ئەگەر جۆرە هەڵوێستێکیش هەبێت دەبێتە هەڵوێستی شەخسی، بەدڵنیاییەوە هیچ جوڵەیەکی نەخوازراو ڕوونادات، چونکە هەم دۆخی کوردستان ئەوە ناخوازێت، هەم لەناو پارتی سۆسیال دیموکراتیشدا و هێز و ڕێکخستنەکانیش ئەوەندە بە ئاگان کە لە دەرەوەی پارتی سۆسیال دیموکرات، بیر لە هیچ جۆرە جوڵەیەکی دیکە و دووبەرەکی دیکە بکەنەوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە کێشە و گرژی لەنێوان #محەمەدی حاجی مەحمود#، سەرۆکی پارتی سۆسیسال دیموکراتی کوردستان و عەبدوڵڵای برای درووست بووە، عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، جگە لە پۆستی جێگری سەرۆکی حیزب هاوکات وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#یشە. [1]