کیسەی بۆ هەڵدرووە.
کیسە: بە تورەکەیەک دەوترێت شتی تێ بکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا کەسێک بەنیازی ماڵ و مڵکی کەسێک بێت، پێی دەوترێت: کیسەی بۆ هەڵدرروە، مەبەست لەوەیە کە کەسێک لە سەدا سەد بەتەمای سامانێکی کەسێکی ساماندا بێت، خۆی بۆ مات کردبێت، لە دەرفەتێک بگەڕێت بۆی. [1]