کێچ بە گا ئەفرۆشێ.
کێچ: زیندەوەرچکەیەکی بچووکی قاچ گڕنگڕنە، لە بەهاردا پەیدا دەبێت و جەستە تووشی ئاڵۆشی دەکات، گا گیاندارێکی گەورەیە لە کوردەواردا بۆ کێڵان بەکاردێت، بە کەسێک دەوترێت کە شتی بچووکی خۆی بە گرنگ و گەورە بزانێت یان شتێکی بچووک بەهادار و گەورە پیشانبدات. [1]