نووسینی: #کرێکار قادر# ڕووستایى
=KTML_Red=مێژووی چارەسەری بە کەڵەشاخ لە کۆندا تا وەکوو ئەمڕۆ=KTML_End=
=KTML_Bold=ناساندنی مێژووی چارەسەری بە کەڵەشاخ=KTML_End=
سەلماندنی سەرەتاییەک بۆ مێژووی کەڵەشاخ (حیجامە) کارێکی هەر وا ئاسانییە، وەک دانانی مێژووێک یا ڕۆژێک یا مانگێک یا ساڵێکی دیاریکراو بۆ ئەو کارە، بەڵام کەڵەشاخ (حیجامە) کردن مێژووی تایبەتیی خۆی هەیە، کەڵەشاخ لە سەدەکانی پێشوو (قەوم)نەتەوەکان بەکاریان هێناوە وەک دەرمانێک بۆ چارەسەرکردن و پارێزگاری کردنی بۆ بەرگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی، وە نەوە بەدوای نەوە گواستراوەتەوە تا گەیشتووە بە ئێستا کە سەدەی21 کە. تا ئێستا دەکرێت لە ئەوروپا و ڕۆژاوادا لە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتان دەکرێت و بەکاری دێنن.
بەر لەهاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کەڵەشاخ (حیجامە) لە شارستانییەتی وەک ئیمپڕاتۆڕیەتی چین و ڕۆمانی و یۆنانی، (قەوم)نەتەوەکانی پێش ئیسلام بەکاریان هێناوە بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشی.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی میسرییە کۆنەکان-فیرعەونیەکان=KTML_End=
بەکارهێنانی کەڵەشاخ حیجامە لەلایەن (میسرییەکان) فیرعەونییەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ (3000-1100) ساڵ پێش زایین کەڵەشاخ کراوە بەڵگەش بۆ ئەو وێنەیە لەسەر دیوارەکانی گۆڕی فیرعەونەکان بەهێڵی هیروگلیف نووسرایە هێڵی هیروگلیف ئاشکرایە کە هێڵی سەرەکی میسرییە کۆنەکانە. کە ئەوان (مەفهوم)ەکەیان گەیاندووە بەو جۆرە کە لە شێوەی مرۆڤ و گیانلەبەر و ڕووەک و داروبەردیان کێشاوە، ئێستاش لە میسر شوێنەواری ئەو وێنانە هەرماوون وەک شوێنەوارێکی دێرینی مێژووی، ئەمەش بەڵگەن لەسەر کرداری کەڵەشاخ، سۆمەرییەکانیش (حەمام) گەرماویان بۆ ئەم مەبەستە درووستکردووە.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی چینییەکاندا=KTML_End=
کەڵەشاخ لای چینییەکان وەکوو لە سەرچاوە پزیشکییەکان و پەرتووکە مێژووییەکانی خۆیانیان باسیان لێوەکردووە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆڕیەتی زەرد دەوڵەتی (تانج)ی چینییە، کە لەوێدا زانایان و مێژوونووسان بەڵگەیان دەست کەوتووە لەسەر بەکارهێنانی کەڵەشاخ لای چینییەکان، هەروەها لەپەرتووکی (مواد طبية) کە کۆنترین کتێبی پزیشکی چینییە، باسی سێ چارەسەری سرووشتی کردووە لەوانە (کەڵەشاخ، دەرزی ئاژنین و دەرمانی گیایی) یەکەم کەسیش کەوا کەڵەشاخی بەکارهێناوە زانایەکی چینی یە بەناوی (جی هنج) کە لە ساڵی 581 پێش زاینی کەڵەشاخی بەکارهێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشی، ئەو زانا و پزیشکە چنییە ئیشی دەرمانی گیایی کردووە دەرمانی سرووشتی درووستکردووە. کەڵەشاخیشی وەک دەرمان بەکارهێناوە.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی یۆنانییەکان و ڕۆمانیەکاندا=KTML_End=
لە سەردەمی ئیمپڕاتۆڕیەتی سیلیسیۆس (200 - 300) ساڵ بۆ پێش زایینی دەگەڕێتەوە کەوا کەڵەشاخ وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکان بەکاریان هێناوە تا گەیشتە لووتکە، دواتریش چەندین پزیشک پەیدابوون کەڵەشاخیان دەکرد وەک زانراوە لە ڕۆما (90) گەرماوی (حەمام)ی گشتی لێ بووە کە تایبەت بووە بەدەرهێنانی خوێن.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی هیندییەکاندا=KTML_End=
نیمچە دوورگەی هیندی یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە کۆندا کەڵەشاخی تێدا ئەنجام دراوە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە، وەک لە پەرتووکی (تحفة الافضل / الطيب احمد السید)دا باسکراوە هەروەها یەکێک لەو پادشایانەی هیندستان کە گرینگی زۆری داوە بە کەڵەشاخ (عەبدوڵڵا قوتب) بووە کە خەڵاتی پزیشکێک دەکات لە سەردەمی خۆیدا بەناوی (نیزامەدین ئەحمد گەیلانی) لەسەر خزمەتکردنی کەرتی پزیشکی و هاووڵاتییان لەو سەردەمەدا.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی عەرەبە کۆنەکاندا پێش هاتنی ئایینی ئیسلام=KTML_End=
لە پێش هاتنی ئیسلام عەرەبەکان گرنگیان بە بواری پزیشکی داوە بە ئەنجامدانی (کەڵەشاخ) حیجامەکردن، داخکردن، بەکارهێنانی دەرمانی گیایی یەکێکیش لە پزیشکە بەناوبانگانەی ئەو سەردەمەش (نەزیر حارس کلدە) بووە، کەڵەساڵی (13) کۆچی دا، کۆچی کردووە.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی ئیسلام دا=KTML_End=
لە سەرەتای سەردەمی ئیسلامیشەوە کەڵەشاخ جارێکی تر پەرەی سەندەوە و گرینگی پێ درایەوە و تەنانەت گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە پەیامبەری ئیسلام (د.خ.) لەسەربێت فەرمانی کردووە ئومەتەکەی کەڵەشاخ بکەن، وە چەندین ڕێوشوێنی نوێ و مەشخەڵ و ڕێنمایی خستە نێو زانستی کەڵەشاخەوە، هەر لە سەردەمەکانی دوایی ئیسلام چەندین زانا و پزیشک کاری کەڵەشاخ یان کردووە و ئەنجامداوە و وە لەو بارەیەوە پەرتووکیان نووسیووە، لەوانە پەرتووکی (القانون)ی ئیبن سینا چەندین پزیشک و زانای تر باسیان لێوەکردووە لەوانە: ئیبن سینا، ئیبن قەیم، ئیمامی زەهرا، ئیمامی ڕازی.
لە سەردەمی پەیامبەری خوا (د.خ.) لەسەربێت کەڵەشاخ بە شێوەیەکی بەربڵاو دەکرا، وە بەدرێژایی شارستانییەتی ئیسلام بەردەوم کراوە و پەرەی پێدراوە، هەتا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت کەڵەشاخ لە وڵاتە ئیسلامییەکان و غەیرە ئیسلامییەکانیش کەڵەشاخ دەکرێت، کەڵەشاخ لە سەردەمی ئیسلام جارێکی تر پەرەی سەندەوە و گرینگی پێ درایەوە.
=KTML_Bold=کەڵەشاخ لە سەردەمی-نوێ-ئەمڕۆدا=KTML_End=
لەسەرەتای سەدەی نۆزدەی زاینییەوە جارێکی تر کەڵەشاخ سەری هە ڵدایەوە و لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخست کە پزیشکە ئەورووپی و ئەمەریکییەکان کەڵەشاخ بەکاردێنن بۆیە لە سەردەمی ئێستا کەوا سەدەی 21 زانستی پزیشکی سەردەم باس لە کەڵەشاخ دەکات بەوی بکرێت بۆیە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO) بە چارەسەریی سرووشتی باسی لێوەدەکات و داواش دەکات لەو وڵاتانەی کەوا ئەندام لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO) شوێنی تایبەت و سەنتەری تایبەت بەو بوارە بکرێتەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی پزیشکی لەسەر بکەن و سوودەکانی بە دەربخەن.
بۆیە دەبینین ئێستا لە ڕاگەیاندن بەتایبەتیی لەکەناڵە ئاسمانیەکان و ڕۆژنامەکان و گۆڤارەکان و سایتە ئەلیکترۆنیەکان و لە ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لێوەدەکرێت و بەکاری دێنن بۆ چارەسەری نەخۆشی.
لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەورووپا و وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی و ئاسیا کەڵەشاخ لە زۆربەی ئەو وڵاتانە دەکرێت و سەنتەر و نۆرینگەی تایبەت بە کەڵەشاخ کراونەتەوە، بڕوانامەی لەسەر وەردەگیرێت، لێکۆڵینەوەی زانستی و پزیشکی لەسەر دەکرێت . [1]
#21-03-2024#