نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە
02-03-202402-03-2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەراوێزى کۆڕبەندى دیپلۆماسیى ئانتالیا و لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر وەزیرى بەرگریى تورکیا، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و مەترسى و هەڕەشەکانى تیرۆریان تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و هەوڵدان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنى زیاترى ئاڵۆزییەکان، هەروەها داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 163 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!