قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی #یانەی وەرزشی ڕزگاری# دەکات، بەبۆنەى سەرکەوتنتان بۆ خولى یانە پلە نایابەکانی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت: وەک ناحیەى ڕزگاری توانای وەرزشی خۆتان سەلماند.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
بەڕێزان سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەى وەرزشی ڕزگارى
گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەى سەرکەوتنتان بۆ خولى یانە پلە نایابەکانی کوردستان.
دڵنیاین بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنەی یانەکە بۆ یەکەمین جار لەمێژووى خۆیدا گرنگە بەتایبەت کە توانیتان ببنە نوێنەرى تاکە ناحیە لەخولى نایابی کوردستاندا و وەک ناحیەى ڕزگاری توانای وەرزشی خۆتان سەلماند.
ئەم دەستکەوتە وەرزشییە دەرەنجامی پەرۆشی و دڵسۆزی ستافى یانەکە و خۆئامادەکردنێکی تەواوی یاریزانەکان بوو بۆ مسۆگەرکردنی ئەو سەرکەوتنانە و بوو بەشانازییەکی تر بۆ گەرمیان و مایەى دڵخۆشی و سەربەرزی بوو بۆ هاندەران و جەماوەرە خەمخۆرەکەتان. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=