یانەی
ئامەدئامەدسپۆر ساڵی
1972 دامەزراوە و درێسەکەی تێکەڵەی ڕەنگەکانی (سوور -سەوز -سپی)یە سەرەتا لەژێر ناوی مەلیک ئەحمەد تورام سپۆر بەشداری لە خولە میللییەکانی ئامەد دەکرد.
ساڵی
1990 یانەکە لەلایەن شارەوانیی ئامەدەوە کڕدرا و ناوەکەی بۆ (یانەی شارەوانیی دیاربەکر) گۆڕدرا.
ساڵی 2006-2007 توانی لە خولی پلە سێ خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پلە دووەکانی تورکیا.
ئەو یانەیە هەوراز و نشێوی زۆری بڕی؛ وەرزی 2013-2014 لە نیو پلیتی بۆ خولی پلە دوو بەدەستهێنا، بەڵام لە یاریی بەرانبەر ئاڵانیاسپۆر دۆڕا و لە خولی پلە دوو مایەوە.
ڕۆژی
28-10-201428-10-2014 لە کۆنگرەیەکدا ناوی یانەکە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر.
سەرەتا دژایەتیی زۆری ئەو یانەیە کرا و بەهۆی ناوەکەیەوە گوشاری زۆری لەسەر درووستکرا، بەڵام دواتر پەسەندکرا. ئەگەرچی تا ئێستاش لە یارییەکانی ئامەدسپۆر زۆربەی جار گرژی و پشێوی درووستدەبێت.
[1]