لە کەلی شەیتان وەرە خوارەوە.
کەل: بە لوتکەی چیا یان جێگەیەکی زۆر بەرز دەوترێت، کەلی شەیتان: بەپێی لێکدانەوەی ئایینەکان مەبەست لە سەرسەختی شەیتانە دژی کاری چاکەکاریی، بە کەسێک دەوترێت لەسەر کارێکی چەوت و چەوێڵ قینی گرت بێت و بەهیچ جۆرێک نەیەتە سەر ڕێگەی ڕاست. [1]