لە گوریسی ناو هەمبانە بەپێچترە.
گوریس: هەودایەکی ڕێسراوی بادراوە، لە مووری بزن درووستدەکرێت، بۆ بەستنەوەی وڵاخ و دەوار بەکاردێت، هەمانە: هەمبانە پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ یان بزنە، شتی وشکەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، بێگومان گوریس بخرێتە ناو هەمبانەوە، دەبێت پێچ پێچ دابنرێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەروونێکی تەمومژاوی و فڕوفێڵاوی هەبێت، بەئاسانی کەس تێی نەگات.[1]