ناو: مژدە
ناوی باوک: جەمال کەمالەدین
ساڵی لەدایکبوون: 1958
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
مژدە جەمال کەمالەدین، ساڵی (1958) لە کەرکووک لە دایک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە بەغدا تەواوکردووە، ناوەندی لە #هەڵەبجە# و ئامادەیی لە #سلێمانی# تەواوکردووە.
ساڵی (1983-1984) زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی زانست/ بەشی کیمیای تەواوکردووە، ساڵی (1985) وەک مامۆستا دەستبەکار بووە لە ناوەندی هیوا لە شارەدێی سیروان لە هەڵەبجە، تا کیمیابارانی هەڵەبجە ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لە ئامادەیی کاژاوی کوڕان بۆ ماوەی (3) ساڵ وانەی وتوەتەوە.
لە ساڵی (1991) گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی نەورۆزی کچان و ماوەی (9) ساڵ یاریدەدەر بووە، پاشان بە بڕیاری پەروەردەی سلێمانی ناوی ناوەندی (نەورۆز) گۆڕراوە بۆ (بەهار)، بە هەوڵ و ماندوبوونی مامۆستا مژدە لە ناوەنددیەوە بووەتە ئامادەیی بۆ ماوەی (23) ساڵ بەڕێوبەری ئەو ئامادەییە بووە.
ساڵی (2021) دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی خانەنشین بووە، دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە خوێندنگەکەی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز لە هەموو ڕوویەکەوە، بەشداری چەندین خولی کردووە و خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە.
ساڵی (2001) هەڵبژێردراوە بۆ ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان. هاوسەردارە خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود-ڕێبوار حەمەوەیس [1]