بووکیان دزی
زاوا خۆش بێ، بووکیان دزی
ها... سواران
بە جەلیت و بە تەقڵەکوت
بردیان بۆ پەردووی بێگانە!
سەری ئێوە سەلامەت بێ
ئێمە گشتمان پەردووگیر بووین
زەماوەندمان بوو بە ماتەم
بیرەوری بووکی دزراو...
لەسەر دڵمان بوو بەداخ و
سمێڵە خیچکەی زاوای تازە
لە چاومانا بوو بە تانە!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]