ناو: جەمشید
نازناو: عەندەلیبی
ڕۆژی لەدایکبوون: #03-03-1958#
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-03-2024#
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
$ژیاننامە$
جەمشید عەندەلیبی، ئاوازدانەر و موزیکژەن و ژەنیاری ئامێری نەی لە ڕێکەوتی 03-03-1958 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. جەمشید عەندەلیبی لە تەمەنی 10 ساڵیدا بە ئامێری ئۆکۆردیۆن لە خوولەکانی (حەسەن کامکار) لە سنە دەستی بە ڕاهێنان کرد، دواتر بووە ئەندامی ئۆرکێسترای لاوان و پاشان ئۆرکێسترای پێگەیشتووانی شاری سنە، کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ ئەو ئۆرکێسترایانە ئەنجام داوە. عەندەلیبی پاش ماوەیەک دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بەرهەمە سۆلۆکانی هونەرمەند حەسەن کەسایی و بەبێ ڕاهێنەر و مامۆستای تایبەت، دەست بە ڕاهێنان و فێربوونی ئامێری نەی دەکات. لە ساڵی 1975 لە بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران وەرگیراوە. پاش درووستبوونی گرووپی (عارف) بە پێشنیاری (پەروێز میشکاتیان و حسێن عەلیزادە) بووە ئەندامی ئەو گرووپە هونەرییە.
پاش وەرگیرانی جەمشید عەندەلیبی لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران لەلای (حسێن عومومی) فێری شێواز و تەکنیکەنانی ژەنینی نەی دەبێت، هەروەها لەلای نەسروڵڵا ناسح پوور و نوور عەلی برومەند و محەمەد ڕەزا لوتفی لەگەڵ مۆسیقای میللی ئاشنا بووە و دەستی بە ڕاهێنان لە مۆسیقای میللی کرد.
عەندەلیبی، لە ساڵی 1981 بۆ ڕاهێنان و فێربوونی تەکنیکە باڵاکانی ئامێری نەی ڕووی لە شاری ئەسفەهان کرد و لەلای (حەسەن کەسایی) دەستی بە ڕاهێنانی ژەنینی ئامێری نەی کرد. هەروەها کاری بۆ زۆر لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و فارس کردووە و زۆرترین کاری لەگەڵ (محەمەد ڕەزا شەجەریان) بووە، و لە ئەلبوومەکانی (چون بیداد، نوا، دستان، دود عود، آسمان عشق، یاد ایام، ڕسوای دل، پیام نسیم، دل مجنون و سرو چمان) بەشداری کردووە.
جگە لە ژەنیاری کاری ئاوازدانانی بۆ ئەلبوومەکانی (میهمان تو، پاییز نیزار و مونس جان) ئەنجام داوە، و (نی نوا) یەکێکە لە بەناوبانگترین کارەکانی.
جەمشید عەندەلیبی، لە ڕێکەوتی 05-03-2024 لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی کردوووە، و لە ڕێکەوتی #07-03-2024# لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی (بەهەشت زەهرا)ی شاری تاران بە خاک سپێردراوە.
=KTML_Embed_Begin=width:300px;height:20%;float:left;=KTML_Embed_Alt=جەمشید عەندەلیبی=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558151/0001.MP4=KTML_Embed_End=
=KTML_Bold=ئەلبوومەکانی=KTML_End=
- (مهمان تو)، بە دەنگی عەلی ڕەزا ئیفتیخاری، ساڵی 1996
- (باباطاهر)، بە دەنگی عەلی ڕەزا ئیفتیخاری، ساڵی 2003
- (سرو چمان)، بە دەنگی محەمەد ڕەزا شەجەریان، ساڵی 1990
- (پیام نسیم)، بە دەنگی محەمەد ڕەزا شەجەریان، ساڵی 1990
- (دل مجنون)، بە دەنگی محەمەد ڕەزا شەجەریان، ساڵی 1990
- (یاد ایام)، بە دەنگی محەمەد ڕەزا شەجەریان.
- (پاییز نیزار)، دوێتی ئامێری پیانۆ و نەی.
[1] [2]