بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا رایگەیاندووە: لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، پشتیوانی لە خەباتی ژنان و نەهێشتنی جیاکاری دەکەین.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە رۆژی جیهانی ژناندا.
لە بیرەوەری هەشتی مارسدا، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و تەواوی عێراق و جیهان دەکەین، ئەم یادە دەکەینە دەرفەتی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی هەمیشەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانی و نەهێشتنی جیاکاری و فراوانکردنی بەشداری ژنانی کوردەواری لە ناوەندەکانی بریار و داڕشتنی سیاسەتدا.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرین یۆ رۆحی ئەو ژنە تەوارانەی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و وەک یەکی کۆمەڵایەتیدا گیانیان بەخشی، رێز و ئەمەکیش بۆ ژنانی خەباتکاری ئەمرۆ لە رێی بەدیهێنانی ماف و یەکسانیخوازیدا، بەتایبەتیش هەڤاڵان لە ژنانی تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=