لەگەڵ تڕی بزن هەڵئەقونێ.
بزن گیاندارێکە زۆر بزێو و پڕ جووڵەیە، هەڵدەقونێ: جۆرێک جووڵەی تایبەتە بە بزن، کاتێک تێر و ئارام بێت هەڵدەبەزێتەوە و ئارام ناگرێت. بۆ کەسی نەزان بەکاردێت کە هەر کەسێک شتێکی پێبڵێت، لەبەر ئەوەی زانیاری لەبارەیەوە نییە، گوێڕایەڵی بێت و خۆشحاڵ بێت.[1]