لە عەزرەت پڵاو، ترش ئەکاتە ئاو.
عەزرەت: بەتاسەوە چوونی شتێک لە مرۆڤ ئاواتی بۆ خوازێت و نەیەتەدی. پڵاو: برنجی کوڵاوی پاڵێوراو، ڕۆنی داخی کرابێت بەسەردا (فەرهەنگی خاڵ)، بە کەسێک دەوترێت کە زۆر حەزی لە خواردنێک بێت و دەستی نەکەوێت، بە خواردنێکی ئاسایی خۆی تێر بکات. [1]