لنگە کەوشێکی لە دیوەخانا هەیە.
لینگە کڵاشێکمان لە دیوانایە.
لینگ: قاچ یان پێ (فەرهەنگی شێخانی)، دیوەخان: مەبەست لە ژووری گەورەی کەسایەتییەکی ناوداری نانبدەیە، کڵاش: جۆرێک پێڵاوی کەلەپووریی کوردییە، ژێرەکەی پەڕۆ و سەرەکەی چنراوێکی سفتی سپییە، بە کەسێک دەوترێت کە بەردەوام پەیوەندیی بە کەسانی دەسەڵاتەوە هەبێت و قاچێکی لەناو خەڵک و قاچەکەی تری لەناو دەسەڵاتدا بێت. [1]