بەخشش
خەڵکی وڵاتی گریانم
کێڵگەی کامتان وشک و برینگە
هەردوو چاوم پێشکەش ئەکەم
وەک شەم لە ناو شەوەزەنگا
دەسووتێم و دەتوێمەوە
شەوگاری کامتان زۆر ڕەشە
دڵی ڕوونم دابەش ئەکەم.
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]