=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (حەپسە سان ئەحمەد)=KTML_End=
خانەوادەی هەڤاڵان (ئەکرەم عەبدولڕەحمان کاگردەل و ئەکبەر عەبدولڕەحمان کاگردەل و حەیدەر عەبدولڕەحمان کاگردەل)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان خوالێخۆشبوو خاتوو (حەپسە سان ئەحمەد)بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#12-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=