وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و شار و شارۆچکەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور، تەنیا بە یەکڕیزی دەبێت و ناڕێکی پەیوەندییەکانمان هیچ سوودێکمان پێ ناگەیەنێت.
=KTML_Bold=گەیشتن بە ڕاپەڕین ئاسان نەبوو=KTML_End=
#سەعدی ئەحمەد پیرە# وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 33 هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەیشتن بە ڕۆژێکی وەک ڕاپەڕین و هەڵبژاردنی پەڕڵەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێم ئاسان نەبوو، بە جۆرێک تەنیا لە ڕۆژی ئەنفالەکان سەروو 180 هەزار هاووڵاتی بەزیندوویی ئەنفالکران و لە #هەڵەبجە# و ناوچەکانی تر چەندین گوند خاپوورکران و هەزاران کەسمان بوونە قوربانی ئەم ڕۆژەی ئێستا تێیداین.
ڕاشیگەیاند: دەرەنجامی ڕاپەڕین و ئازادی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، کە لە ماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا 5 هەڵبژاردنی پەڕڵەمانمان ئەنجامداوە و هەنگاو بەرەو شەشەمین هەڵبژاردن دەنێین، کە پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێنی بۆ ڕشتووە.
=KTML_Bold=ناڕێکی پەیوەندییەکانمان سوودمان پێناگەیەنێت=KTML_End=
سەبارەت بەچۆنێتی پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین وتەبێژی یەکێتی وتی: پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و شار و شارۆچکەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور تەنیا بە یەکڕیزی دەبێت و ناڕێکی پەیوەندییەکانمان هیچ سوودێکمان پێ ناگەیەنێت.
=KTML_Bold=بێڕێزیی بەرانبەر پێشمەرگە، بێڕێزییە بەرانبەر جیهان=KTML_End=
سەبارەت بە ڕۆڵی بەردەوامی پێشمەرگە سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوە کرد: هەر بێڕێزییەک بەرانبەر پێشمەرگە بێڕێزییە بەرانبەر هەموو جیهان، چونکە پێشمەرگە بوو لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری دەکرد، هاوکات ڕۆڵی فەرماندەکانی پێشمەرگە هەموو کات لە پارێزگاریکردنی ئێراق دیار بووە و کۆتا سەروەریش شەڕی ڕووبەڕوووبوونەوەیان بوو دژی #داعش#. [1]