قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ
02-03-202402-03-2024 بەشدار بووم لە پێشانگایەکی زانستیی خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی شاری
سلێمانیسلێمانی کە لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: بەبینینی بیرۆکە و پڕۆژەی زانستی منداڵ و گەنجانمان لە بوارە جیاجیاکان، ھێندەی تر سوور دەبین لە پشتگیریکردنیان تاکوو زیاتر پەرە بە توانای داھێنان بدەین کە ماوەی ساڵێکە لەم بوارەدا دەستمان بۆ چەندین پڕۆژە بردووە، ھەر لە شۆڕشی کۆکردنەوەی داتاوە بگرە، ھەتا کۆڕبەندی داھێنان و کارسازی، بە مەبەستی ئەوەی بتوانین بیرۆکەی داھێنەرانەی گەنجانمان لە خەونەوە بکەین بە ڕاستی و گەنجانمان، نەک تەنیا ببنە خاوەن کاری خۆیان، بەڵکوو بتوانن ھەلی کار بۆ گەنجانی تریش دەستەبەر بکەن و ئێمەش ھەمیشە پشتیوان دەبین.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 217 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!