لۆکەی لە گوێدایە.
لۆکەی لێناوەتە گوێ.
لۆکە: بەرهەمێکی ڕووەکییە، بەو پەمووە دەوترێت کە لەناو قۆزاخەدا بەرهەم دێت، لە کوردەواردا دەکرێت بە بەرگ و پێخەف، هەندێک جار مرۆڤ بۆ ئەوەی نەبیستێت، لۆکە دەخاتە ناو گوێچکەیەوە، بە کەسێک دەوتریت کە خۆی لە بابەتێک بێئاگا و کەڕ بکات، بەهیچ جۆرێک خۆی تێنەگەیەنێت. [1]