ناو: ئاوات
ناوی باوک: ساڵح محێدین
ساڵی لەدایکبوون: 1956
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-03-2015#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
مامۆستا ئاوات ساڵح محێدین، لە ساڵی 1956 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە، دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی، بۆ خوێندنی قۆناغی ناوەندی چووەتە ناوەندی جمهوری، لە ساڵی 1979-1980 بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە، یەکەم دامەزراندنی لە ساڵی 1984 وەک مامۆستا لە #قەرەداغ# بووە، دواتر 10 ساڵ دابڕاوە و جارێکی تر، وەک مامۆستا دامەزراوەتەوە لە ناوەندی جمهوری و کراوەتە یاریدەدەری بەڕێوەبەر، چەندین جار پێشنیازی پلەی بەرزتری بۆ کراوە، بەڵام لەبەر باری تەندرووستی ڕەتیکردووەتەوە، تا کۆتایی تەمەنی هەر لە ناوەندی جمهوری ماوەتەوە، ڕۆژی 15ی ئاداری 2015 کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم سوارە-داناز [1]