ناو: یاوەر
ناوی باوک و باپیر: نامیق سالم
لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی کۆچی دوایی: #22-01-2020#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قولە یەهودی# لە #خانەقین#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
یاوەر نامیق سالم ساڵی 1954 لە گوندی #قولە یەهودی# سەر بە شاری #خانەقین# لەدایکبووە. بە بنەچە خەڵکی گوندی #بەرلووت#ی #کەلار#ن. ساڵی 1960 دەچنە #بەغدا# و هەر لەوێ قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی تەواو دەکات. ساڵی 1967 لە تیپی (شەباب تەڵیعە)ی بەغدا یاری دەکات. ساڵی 1969 لە بەچکەشێرانی تۆپی پێی #ئێراق# بانگهێشت دەکرێت. ساڵی 1974-1976 #پەیمانگای مامۆستایانی هەولێر# تەواو دەکات و لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کورددا دەچێتە شاخ و شانبەشانی #جەوهەر نامیق سالم#ی برای لەوێ دەمێنێتەوە. دوای نسکۆی شۆڕش دەگەڕێتەوە هەولێر و پەرە بە توانا وەرزشییەکانی دەدات و ماوەیەک بۆ #یانەی برایەتی# یاری دەکات. پاشان بواری نێوبژیوانی هەڵدەبژێرێت. ساڵانی 1979-1990 نێوبژیوانی #تۆپی پێ# بووە لە بەغدا، شایەنی باسە ساڵانی هەشتا تەنیا دوو نێوبژیوانی کوردی پلەیەک هەبوون لە عێراق، یەکێکیان ئەم بووە. ساڵی 1991 ڕوو لە ڕۆژنامەنووسیی وەرزشی دەکات و ماوەیەک بەرپرسی لاپەڕەی وەرزشی #ڕۆژنامەی خەبات# دەبێت. ساڵی 2014 کۆلێژی یاسا لە زانکۆی دیجلە تەواو دەکات. ساڵی 2016 بووەتە ئەندامی دەستەی #کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان# بەرەبەیانی چوارشەممە ڕێکەوتی #22-01-2020# لەناکاو کۆچی دوایی کردووە و لە #23-01-2020# لە ئارامگای بنەماڵەکەیان لە گۆڕستانی شێخ ساڵەحی شەهید لە گوندی #بەرلووت# لە #گەرمیان# بە خاک دەسپێردرێت. ماوەی دوو رۆژ پرسەکەی لە گەرمیان دەبێت و ڕۆژی دووشەممە #27-01-2020# لە #مزگەوتی جەلیل خەیات# لە هەولێر یەک ڕۆژ پرسەی بۆ دادەنێن. [1] [2].
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558590/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=0002.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558590/0002.JPG=KTML_Photo_End=
یاوەر نامیق وەرزشوان و میدیاکارێکی دیاری وەرزشی #هەرێمی کوردستان# بوو و چەندین ساڵ لە بواری وەرزش و نێوبژیوانی و میدیای وەرزشی کاری کردووە و ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە بڵاوکراوە وەرزشییەکان لە #کوردستان#، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسیویەتی و یەکێک بوو لەوانەی دەستێکی باڵای هەبووە لە دامەزراندنی #کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان# [3].