ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی
22-01-202422-01-2024 لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەرزش،
ڕێکخراوی میتانڕێکخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی و بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی وەرزش، بە ئامادەبوونی پارێزگاری
هەولێرهەولێر و بەرپرسە حکوومی و حیزبیەکان و وەرزشوانان و میدیاکارانی وەرزش و دۆست و هاوڕێیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خانەوادەکەی، بە درووشمی (یاوەرانی یاوەر) و لەژێر ناونیشانی (عەترێک لە وەرزش و هێزێک لە پێشمەرگایەتی و زانستی مامۆستایەک و داوەرێکی دادپەروەر و میدیاکارێکی وەرزشیی کارامە لە خەمی وڵات) سێیەم ساڵیادی وەرزشوان و داوەر و میدیاکاری وەرزشی یاوەر نامیق کرایەوە.
سەرەتا لەلایەن ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سەرهەنگ نەجمەدین چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە. دواتر هەر یەک لە
سەردار ئیسماعیلسەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و دکتۆر ئالان قادر ئەمینداری لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان و
فەرهاد عەونیفەرهاد عەونی نووسەر، ڕۆژنامەنووس و هاوڕێی یاوەر نامیق باسیان لە ڕۆڵ، گرنگی و دڵسۆزی ناوبراو کرد.
دواتریش ڕیپۆرتاژێکی بیست خولەکی لەسەر یاوەر نامیقی کۆچکردوو پێشکەشکرا، کە تێیدا هاوڕێیان و دۆستانی باسیان لە یاوەر نامیق دەکرد. لە کۆتایشدا ئاراسی کوڕی کۆچکردوو وتەی بنەماڵەی پێشکەشکرد و سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئامادەبووان و ڕێکخراوی میتانی کرد بۆ ئەم یادکردنەوەیە
[1].
ساڵیادی کۆچی دوایی یاوەر نامیق