ناو: خالید
ناوی باوک: ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون:
01-07-197601-07-1976
شوێنی لەدایکبوون:
قەڵادزێقەڵادزێ
ژیاننامە
خالید ئیبراهیم، ناوی تەواوی خالید ئیبراهیم محەمەدە، لە ڕێکەوتی 01-07-1976 لە شاری قەڵادزێ لەدایک بووە و تەمەنی منداڵیشی هەر لەوێ بەسەربردووە، ساڵی
2000 لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی
ڕانیەڕانیە وەرگیراوە، لە ساڵی
2003 بەشی کۆمەڵایەتی پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە. شارەزایی لە زمانی فارسیدا هەیە و چەند وتار و بابەتێکی وەرگێڕدراوی لە فارسییەوە هێناوەتە سەر زمانی کوردی. یەکەم بابەتی لە ساڵی
1999 لە زمانی فارسییەوە کردە سەر زمانی کوردی، بابەتە بڵاوکراوەکانی زیاتر دەربارەی پەروەردەی منداڵ و کێشە پەروەردەییەکانن. بەڕێوبەری سەنتەری ترووسکە بووە بۆ پەروەردەی پێشوەخت، هەروەها لێپرسراوی ڕێکخراوی (نوا)یە بۆ منداڵانی خاوەن پێداوێستی تایبەت.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-سەرەتایەک بۆ پەروەردەی تایبەت، چاپی یەکەم، ساڵی 2013.
2-ڕێبەری دەستنیسانکردنی ئۆتیزم، نووسینی وێندی ئێدوارد، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی نوا بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، 2014.
[1]