نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 36ەمین ساڵیادى کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە# لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، لەم یادەدا جەخت دەکەینەوه، کە دەبێ هەڵەبجە و هەڵەبجەیییەکان و تەواوى قوربانییانى جینۆساید و ئەنفال و تاوانەکانى رژێمى پێشوو لە هەرێمى کوردستان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەیەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
لە (36)هەمین ساڵیادى مەرگەسات و تاوانى سامناکى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا، سەرى ڕێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى زیاتر لە پێنج هەزار شەهیدى هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانى کوردستان دادەنوێنین، بە ڕێز و شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە، سڵاو بۆ خێزان و کەسوکاریان و بۆ هەموو ئه و قوربانییانه دەنێرین کە هێشتا بە شوێنەوار و پاشماوە و نەخۆشییەکانى ئه و تاوانەوه، دەناڵێنن.
کیمیابارانکردنى هەڵەبجە ئەڵقەیەکە لە زنجیرەیەک تاوان و جینۆساید و ئەنفال و زیندەبەچاڵکردن کە زۆر دڕندانە دەرهەق بە گەلى ستەملێکراوى ئاشتیخواز و ژیاندۆست و مرۆڤپەروەرى کوردستان کراوە، تەنیا گوناهیشى ئەوە بووە لە وڵاتى خۆیدا داواى ماف و ژیان و ئازادى و شکۆمەندى کردووە. ئەگەر هیچ دادپەروەرییەک هەبوایە، تەنیا جینۆسایدى هەڵەبجە بەس بوو بۆ ئەوەى هەموو مافە ڕەواکانى گەلى کوردستان، بناسرێن.
لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە دەبێ هەڵەبجە و هەڵەبجەیییەکان و تەواوى قوربانییانى جینۆساید و ئەنفال و تاوانەکانى ڕژێمى پێشوو لە هەرێمى کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە، لە هەموو بوارەکانیشدا باشترین خزمەت بکرێن. بۆ ئەمە پێویستە حکوومەتى عێراق هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان و دادپەروەرى بۆ قوربانییان جێبەجێ بکات. لەسەر ئاستى جیهانیش دەبێ کار بکرێت بۆ ئەوەى هەرگیز ڕێگه نەدرێت تاوان و کۆمەڵکوژیى ئاوا لە هیچ شوێنێک دووبارە ببنەوە.
دەسکەوتەکان و قەوارەى سیاسى و دەستووریى فیدراڵیى هەرێمى کوردستان، بەرهەمى خوێنى شەهیدان و قوربانیدانى گەلى کوردستانن بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بۆیە ئێستاش ئەرکى هەمووانە بە یەکڕیزى و تەبایى بیانپارێزن و گیانى شەهیدان و دڵى خێزان و کەسوکاریان شاد بکەن، تا پێکەوە بەره و داهاتوویەکى باشتر و ئارام و پارێزراو هەنگاو بنێین. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#16-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=