ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی دواکەوتنی گەشەی کۆرپە
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
=KTML_Bold=ئەو هۆکارانەی پەیوەندی بە دایکەکەوە هەیە:=KTML_End=
1-بەدخۆراکی و ئەگەر خواردنی دایکەکە وەک پێویست نەبێت.
2-هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەکوو نەخۆشی دڵ، بەرزە فشاری خوێن، شەکرە، کەمخوێنی.
3-جگەرەکێشان.
4-ئەگەر لە دووگیانییەکانی پێشووتر هەمان حاڵەت هەبووبێت.
5-تەمەنی دایکەکە.
6-ئەگەر ماوەی نێوان دووگیانییەکان کەمتربێت لە 6 مانگ.
هەندێک هۆکارانمان هەیە پەیوەندی بە وێڵاشەوە هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی کۆرپە ئۆکسجینی تەواو وەرنەگرێت و گەشەی دوابکەوێت.
=KTML_Bold=ئەو هۆکارانەی پەیوەندی بە کۆرپەکەوە هەیە:=KTML_End=
1-بوونی ناتەواوی لە کرۆمۆسۆمەکان.
2-نەخۆشی سکماکی دڵ.
3-هەندێک جۆری هەوکردن. [1]