ناونیشانی بابەت: خوێندنی پیشەیی لە کوردستاندا چ هەنگاوێکی بۆ نراوە؟
ناوی نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
بەشێکی زۆری خێزانەکان قوتابیەکانیان هاندەدەن بچنە ئامادەیی بەشی ئەکادیمی، ساڵانە قوتابیەکی زۆری لەخۆ دەگرێت و، هەمووی لە هەوڵی ئەوەدان پۆلی 12بەسەرکەوتووی ببڕن، لە پاشان ڕووبکەنە زانکۆ و پەیمانگاکانی تایبەت بە نمرەی بەرز، ئەگەر حکومی بێت یاخود ناحکومی، بەڕادەیەک ویستوو ئارەزووی خودی قوتابیەکە لەبەرچاو ناگیرێ، ئەوەی گرنگە ماڵەوەیان کوێیان دەوێت، لێرەدا قوتابی چاوەڕوانی هەڵبژاردەکانی دایک و باوکی یەتی نەک ویست و تواناکانی. زۆر گرنگە دایک و باوک بزانن کە مناڵەکەیان چی دەوێت، چونکە ئەو دەبێت ڕووبەڕوی ئەوکارەببێتەوە کە خوێندنی بۆ کردوە بەخۆشی و ناخۆشییەکانییەوە، زۆرجار قوتابی دەچێتە بەشێک کە پێچەوانەی خواستییەتی ئەمەش دەبێتە هۆکارو ئاستەنگ کە نەتوانێ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ، ڕەنگە تاڕادەیەک خۆی دەربازبکات لە تەواوکردنی بەشەکەی بەڵام لەکاتی کاردا ناتۆانێ داهێنا و گۆڕانکاریەک بکات کە پێویستە بیکات، لەبەرئەوە پێویستە لەسەر دایک و باوک منداڵیان سەرپشک بکەن لەهەڵبژاردنیان و هەڵبژاردەکەیان قبوڵ بکەن وەک ئەوەی دەیانەوێت. لێرەدا خوێندنی پیشەی لەلای زۆرێک لەخێزانەکان ڕەتدەکرێتەوە و نایانەوێت منداڵیان بچێتە ئەو بەشەی کە ئارەزووی دەکات و، هەست دەکات دەست ڕەنگینە و بەهرەو کارامەیی تێدایە بۆ ئەوکارە لەکاتێکا خوێندنی پیشەی دەتوانێ دەروازەیەک بێت بۆ هەلی کارو ڕزگاربونی خێزانەکان لەقەیران هەروەها سودی بۆ کۆمەڵگاکەشی دەبێت.
لێرەدا ئەوەی مەبەستمە هەتا چەندە خوێندنی پیشەی کوردستان سەرکەوتووبووە ئایە لەئاستی بەبازاڕکردن و دەرچوانی کادێری ناوەندی هەیە بۆ بازاڕی کوردستان و، ئایە بازاڕی کوردستان بەپڕۆژەکانی خۆی گرێداوە لەدوای بەدواداچونم بۆ ناوەڕۆکی ئەم پرسیارانە بۆ لایەنی پەیوەندی دار لەوەزارەتی پەروەردە ، قسەی خۆیان بۆ ئەم بابەتە هەبووەوەبەسینگێکی فراوانەوەکۆمەڵێک داتاو زانیاریان خستەبەردەستم، لێرەدا دەمەوێت لەم گۆشەیەدا هەموو ئەو ڕاستیانە بنوسم کەوەزارەتی پەروەردە هەوڵی بۆداوە و پلانی بۆ هەبووە. خوێندنی پیشەی دووجۆرەیەکەمیان پەروەردەی پیشەییە کە بۆ بازنەی سێیەم واتە (7-8-9) دانراوە، کە لەگەڵ بابەتەکانی قوتابخانە بابەتی پیشەیش دەخوێنرێ، ژمارەی قوتابخانەکان هەولێر 18 و سلیمانی 36, کۆیە 6 کۆی گشتی 60قوتابخانە ئەم خوێندنی دوانەی تێدا دەخوێنرێ کە بەشەکانی (دارتاشی ، هەڵکۆڵین، سیرامیکی سارد و گەرم ، ئەندازەیی ، گوڵ دروستکردن، درومان٫کارەبا )هەفتانە دوو بەشەوانەیان هەیە کە وانەیەکیان بەپراکتیکیەو وانەیەکیان بەشێوەی کرداری هەرچەندە بابەتی خوێندن واتە پڕۆگرامی خوێندن بەوشێوەیە نیە کەلەگەڵ سەردەم دا بگونجێ و گۆڕانکاری لێکرابێت ئەم خوێندنە لە زۆرێک لەوڵاتان لەپۆلی 4دا دەست پێدەکات کەهات تواناو لێهاتوی قوتابیان بۆ دەرکەوێت، لەگەڵ بڕینی قوناغەکانی تری خوێندن، خوێندنی دووەممان ئامادەیی پیشەییەکە ئەوانیش پێکدێت لەبەشەکانی ئامادەی پیشەسازی (کۆمپیوتەر، میکانێک ٫فیتەری، تەبریدو تەکیف)، ئامادەیی بارزگانی (کارگێڕی ، ژمێریاری) ، گەشت و گوزار (هۆتێلەکان ، ڕیستۆرانت)٫ ئامادەیی کشتوکاڵ (ڕووەکی ، ئاژەڵداری، فێتەنەری )، کەبەم شێوەیە دابەش بوون ژمارەی ئامادەیی پیشەییەکان لەهەرێمی کوردستاندا دابەش دەبێت بەسەر شارەکان بەجۆرێکی جیاواز هەولێر 11ئامادەی و سلیمانی 15, دهۆک 3,گەرمیان 5,هەڵەبجە 2,خوێندنی کوردی کەرکوک 2,ڕاپەڕین1,زاخۆ 2 کۆی گشتی دەکاتە 41 .
ژمارەی قوتابیان و خوێنکارانی پیشەی لەهەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دابەش بووە هەولێر نێر 1024 مێ 484 کۆی گشتی 1508,سلیمانی نێر 2370مێ، 1296 کۆی گشتی 3639 , دهۆک نێر529 مێ، 360کۆی گشتی 952, گەرمیان نێر 537مێ 180کۆی گشتی 717، هەڵەبجە نێر 177 مێ 51کۆی گشتی 228، خوێندنی کوردی کەرکوک نێر 156مێ 71کۆی گشتی 227، ڕاپەڕین نێر 36مێ 21کۆی گشتی 57,زاخۆ نێر87مێ 61کۆی گشتی 148، وە کۆی گشتی لەسەرجەم شارەکانی نێر (4979)مێ (2497)کۆی گشتی هەردوو ڕەگەز (7476) ئەگەر بێتو بەراورد بکەین لەنێوان خوێندنی ئەکادیمی لەگەڵ خوێندنی پیشەی ئەوا بۆمان دەرەکەوێت خواست بۆ ئەم خوێندنە لەسەدا سفر بیت ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە بەگرنگ وەرناگیرێت و، ئەگەر تەماشی ئەو ئامارەی بکەین کە لەبەردەستماندای لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان خواست لەسەر ئەم بەشەوەک یەک نیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەگەزی نێر زیاتر بەشدارن لەهەڵبژاردنی پیشەیەک کەتواناکانیانی تێدا دەبیننەوە، هەروەها ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت خوێندنی پیشەی نەتیوانیوە پشکێکی باشی بەر بکەوێ هەرچەندە دەبێت %50 بێت لەگەڵ خوێندنی ئەکادیمی ئەگەر تەماشای وڵاتانی دراوسێمان بیکەین بۆ نمونە ئێران لەڕووی خوێندنی پیشەییەوە 50%لەگەڵ خوێندنی ئەکادیی ئەوەش هۆکارێکە کەبۆتەهۆی ئەوەی کە بەسەر بارودۆغی ئابوری سەربکەوێت و.
ژمارەی مامۆستایانی پیشەی لەهەرێمی کوردستان بەهەمیشەی بەسەر بەڕێوبەرایەتیەکان دابەشبوون بەم شێوەیە هەولێر هەمیشەیی 372 ,سلیمانی626 هەمیشەیی، دهۆک هەمیشەیی 116 ، گەرمیان هەمیشەیی 160, هەڵەبجە هەمیشەیی 68، خوێندنی کوردی هەمیشەیی 34 ، ڕاپەڕین هەمیشەیی 16,زاخۆ هەمیشەیی23, بەگوێرەی ئەم ئامارە کۆی گشتی (1411)کە مامۆستای هەمیشەیی،
لەساڵی 2012پڕۆژەیەک ڕاگەنرا لەکابینەی بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم صاڵح ڕەزامەندی دا بە دروست کردنی سێ کۆمەڵگای پیشەی لە شارەکانی هەولێر ، سلیمانی ، دهۆک زەویەکی باشی بۆ تەرخانکرا، کە هەر کۆمەڵگەیەک توانای لەخۆگرتنی 10هەزار قوتابی هەبوو و، دیزایی پڕۆژەکە پێک هاتبوو لە 32 جۆری خوێندنی پیشەی لەگەڵ شوێنی مانەو وە لەپاشان شوێنی تەرفیهی و خۆش گوزەرانیبۆ کات بەسەربرد و، هەروەها شێوازی بینای کۆمەڵگاکە تایبەتمەندی خوێندنی پیشەیی پێوەبوو بەجۆرێک، لە پشتی کۆمەڵگاکە هەربەشەو شوێنی تایبەتی خۆی هەبوو هەتا بتوانن بەشێوەی کرداری پەرە بەبەشەکەی خۆیان بدەن و، لەگەڵ ئەوەشدا قازانجێک بۆ خۆیان و کۆمەڵگاکەش بەدەست بهێنن، بەم شێوەیەش قوتابی لەماوەی سێ ساڵ فێری پیشەیەک دەبوو وە دەیتوانی خۆی خۆی بەڕێوە ببات و نەبێتە بارگرانی بەسەر خێزان و کۆمەڵگاشەوە، وە هەر ئەمەش وای دەکرد بیرلەوە برێتەوە هەموو پیشەوەرەکان دەرچووی ئەم کۆمەڵگایە بن و خولیان بۆبکەنەوەو، پڕ زانیاریان بکەن کەلەگەڵ سەردەم بگونجێ و وەئاستی کۆمەڵگاکە بەرزتربێت لەئاستی بازاڕ ، بەڵام لەساڵی 2014پڕۆژەکە وەستێنرا لەبەر دوو هۆکار شەڕی دەعش و وەستانی بوجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عیراق، بغداد، وە ئەمەش هۆکاری پەک کەونی ئە م سێ کۆمەڵگە پیشەییەبوو کە وەزارەت نەیتوانی هەنگاوی بۆ بنێت.پێویستە کاربکرێ بۆ بنیادنانەوەی ئەو پڕۆژە گەورەیە کە کێشەیەکی گەورەی چارەسەردەکرد، ئەویش گەورەکردنی دەستی کارو نەمانی بێکاری یاخود کەمکردنەوە.
ئەگەر بەراورد بکەین ساڵانە 60بۆ 70هەزار قوتابی کەخوێندنی ئامادەیی تەواو دەکەنن، ڕوودەکەنە زانکۆ و پەیمانگاکان بەبێ ئەوەی لەگەڵ ویست و داواکاریان بگونجێ بەڵام بەهۆی نمرەی دیاری کراو بۆ بەشەکان ناتوانن ویستەکانیان لەبرچاو بگرن ، لەپاش تەواو کردن بۆماڵەوە چونکە ئەو بەشانەی کە ڕووی تێدەکەنوخوێندنی تێدا تەواو دەکەن لەگەڵ بازاڕی کاردا یەک ناگرێتەوە بەتایبەتی لە کوردستان، لەبەر ئەوە پێویستە لەکاتی کرانەوەی کۆلێژ و پەیمانگاکان وەزارەتەکان و حکومەت 10ساڵ پێش خۆیان لێدیاربێت هەتا ئەو جیاوازیە دروست نەبێت لەبەینی بازاڕی کارو دەرچوەکان، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەبێت ئاستی ڕۆشنبیری خێزانەکان بەرزبکرێتەوە و، هانی منداڵ بدرێ بۆئەوەی فێری پیشەیەک ببێت هەتا بتوانێ پشت بەخۆی ببەستێت.
خوێندنی پیشەیی وادەکات هەلی کار لەوڵاتدا زۆربێت و، ئەوەش وادەکات پشت بەخۆمان ببەستین لەدابینکردنی پێویستیەکانمان کەمتر کەل و پەل هاوردە بکەین. ئەگەر هاتوو سەرنج بدەینە وڵاتانی ڕۆژئاوا وڵاتە پێشکەوتوەکان گرنگی زۆر بەخوێندنی پیشەیی دەدەن لە ڕێزی پێشەوەن بۆنمونە ئەڵمانیا 65% خوێندنی پیشەیێ 45%خوێندنی ئەکادیمیە . پێویستە خێزانەکان هۆشیاری بکرێنەوە، هاوکارربن لەگەڵ قوتابیەکانیان متمانەیان بە هەڵبژاردەکەیان هەبێت، وەلەلایەکی ترە ئەرکر وەزارەتی پەروەردەیە لەڕێگای ڕاگەیاندنکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیان بڵاوکراوەو گرنگی ئەم خوێندنە ڕونبکەنەوەو، لە کاتێکدا ئەم بەشە دەتوانێ گۆڕانکاری زۆر گەورە بهێنێتە ئاراوە بەتایبەتی لەخودی قوتابی چونکە دەبێتە خاوەن کاری دەستی خۆی و وە داهاتی سەربەخۆ و، لەوکاتەشدا نابێتە بارگرانی بۆ خێزان و کۆمەڵگاکەی کە لە هەموو وڵاتانی جیهان بەگرنگ وەردەگیرێ کاری بۆ دەکرێ، بەرنامەی تایبەتی بۆ دادەنرێ هەتا بتوانین ڕێژەی قوتابی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان کەم بکەینەوە چونکە وەک دەبینن دەرچویەکی زۆر و بێکاریەکی زۆر لەوڵاتدا دروست بووە کەهۆکارە بۆ ئەوەی ڕوو لەوڵاتانی تربکەن و، وڵاتی خۆیان لاگرنگ نەبێت و ئینتیمایان بۆ نەبێت. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=