ناو: دارا
ناوی باوک: خدر
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
دارا خدر حەسەن عەلی لە ڕێکەوتی 01-07-1976 لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووە، تەمەنی منداڵی لە کۆمەڵگەی #تووەسووران# بەسەربردووە. لە ساڵی 2000 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە #زانکۆی سەڵاحەدین# لە بەشی مێژوو بەدەست هێناوە. یەکەم بابەتی لە ساڵی 1998 لە گۆڤاری #نیشتمان# بڵاوکردووەتەوە، تەنیا بە زمانی کوردی دەنووسێت، بابەتە بڵاوکراوەکانی زیاتر مێژوویی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بوون، لەم گۆڤار و ڕۆژنامانەدا بابەتی بڵاوکردووەتەوە وەک (نیشتمان، #یەکبوون#، #سەنتەری برایەتی#، #ڕێگا#، #ڕزگاری#، گۆڤاری پشدەر). لە پەرتووکی #کۆستی شارێک#ی تەها بابان بەژدار بووە، کاری لەسەر پەرتووکی پیاوە ناودارەکانی پشدەر کردووە. مامۆستا و بەڕێوبەری قوتابخانەی مەشخەڵ بووە لە شاری قەڵادزێ.
=KTML_Bold=بەرهەمی چاپکراوی:=KTML_End=
#پشدەر لە سەرەتای سەدەی بیستدا تا ساڵی 1958#، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوورییە، #سلێمانی#، چاپی یەکەم، ساڵی 2003. [1]