پیشەسازییە بنەڕەتییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ بەشی 01
هانی
پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان لەم ساڵانەی دواییدا بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە. پیشەسازی پشت بە بەرهەمهێنانی کەرەستە و تێکەڵ کردنیان بە مەبەستی پێشکەش کردنی بەرهەمی باشتر دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستییەکانی مرۆڤ بە باشترین شێوە دابین بکات.
پیشەسازی لە جیهاندا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی لە وڵاتی بەریتانیا و بڵاوبوونەوەی بە وڵاتانی ئەوروپا و دواتر بە جیهاندا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە دیت و پاش ماوەک گۆڕانێکی زۆریش بەسەر شێوازی پیشەسازیدا هات.
گرنگترین ئەو هۆکارانەشی بە یەکەوە یان بە جیا ڕۆڵیان هەبووە لە دامەزراندن و جێگیر کردنی پیشەسازی برییتین لە:
1-کەرەستەی خاو
2-سەرچاوەی وزە
3-سەرمایە
4-بازاڕ
5-دەستی کار
6-گواستنەوە
7-سیاسەتی حکومەتەکان
ئەم بنەمایانەش بە دەگمەن هەموویان لە شوێنێکدا کۆ دەبنەوە.
ئەوەی پەیوەندیی بە پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەرێمی کوردستان تا سەرەتای سەدەی بیستەم تەنیا چەند پیشەسازییەکی سەرەتایی و ساکاری هەبوو.
شارەزایان، پیشەسازی لە باشووری کوردستان بەسەر دوو گرووپدا پۆلێن دەکەن:
پیشەسازییە بنەڕەتییەکانی وەک: وزەی کارەبا، ئاسن و پۆڵا، پاڵاوتنی نەوت، گۆگرد و چیمەنتۆ.
پیشەسازییە بەکاربردنەکانی وەک: خۆراک، پێڵاو، کەلوپەلی ناو ماڵ، جلوبەرگ هتد ….
ئەو کارگە پیشەسازییانەی لە هەرێمدا هەن بەسەر سێ جۆری گەورە و مامناوەند و بچووک دابەش دەبن.
$پیشەسازییە قوورس و بنەڕەتییەکان$
=KTML_Bold=پیشەسازیی پترۆکیمیایی=KTML_End=: سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم پیشەسازییە لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دۆزینەوەی نەوت. ئەم پیشەسازییەش دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر.
=KTML_Bold=1-پیشەسازییە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان=KTML_End=، کە لەسەر دەرهێنانی نەوت و پاڵاوتنی نەوت دامەزراون و لە هەڵکەوتە و شوێنی جوگرافیایی جیاوازدا هەڵکەوتوون. گرنگترین پاڵاوگە نەوتییەکانیش بریتین لە:
=KTML_Bold=ئەلف-پاڵاوگەی ئەڵوەند=KTML_End=: یەکەم پاڵاوگەی هەرێمی کوردستان و ئێراقە کە لە ساڵی 1927 درووستکراوە و توانای بەرهەمهێنانی 6000 تەن لە ساڵێکدا بووە. پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەند لە ناوچەی نەفتخانەی #خانەقین#ە. ناوچەی خانەقین خاوەنی 34 بیرە نەوتە.
=KTML_Bold=ب-پاڵاوگەی #کەرکووک#=KTML_End=: ئەم پاڵاوگەیە لە نزیک کێڵگەی نەوتی بابەگوڕگوڕ لە ساڵی 1929 دامەزراوە و توانای بەرهەمی ساڵانەی دەگاتە 150 هەزار تەن لە نەوتی خاو بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سپی و ڕۆنی سووتەمەنی و گازوایل و نەوتی ڕەش. لە ساڵی 1977 پاڵاوگەکە فراوان کرا و توانای بەرهەمهێنانی زیادی کرد.
=KTML_Bold=ج-پاڵاوگەی #سلێمانی#=KTML_End=: دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و ئازاد بوونی بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1993 سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی کوردستان دوو لێژنەی بۆ دەرهێنانی نەوت دامەزراند. یەکێکیان بۆ شیواشۆک و دووەم بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەیەک لە سلێمانی. ئەم پاڵاوگەیە لە ساڵی 1996 دوای هێنانی نەوت بۆ پاڵاوگەکە بۆ یەکەم جار دەستی بە کارکردن کرد، جگە لەمەش چەندین پاڵاوگەی بچووک لە ناوچەکانی تری وەک #بازیان# ، #باینجان# و #پیرەمەگروون# دامەزران.
=KTML_Bold=د-پاڵاوگەی #کۆیە#=KTML_End=: ئەم پاڵاوگەیەش لە باشووری کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە هەڵکەوتووە. ئەم پاڵاوگەیە توانای پاڵاوتنی 70 هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێکدا.
=KTML_Bold=ﮪ-پاڵاوگەی کەورگۆسک=KTML_End=: کە لە ناوچەی کەورگۆسکی سەربە شارۆچکەی خەباتی پارێزگای #هەولێر# دامەزراوە. ئەم پاڵاوگەیە گەورەترین پاڵاوگەی هەرێمی کوردستانە کە لە پاش ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی کەرتی تایبەتەوە دامەزراوە و بەشێکی زۆر لە پێداویستیی ناوخۆیی بەنزینی کوردستان دابین دەکات.
ئەو پیشەسازییانە پشت بە بەرهەمەکانی نەوت و گازی سرووشتی دەبەستن و بەوە ناسراون کە پێویستان بە سەرمایەی زۆر و تەکنەلۆژیا و ئامێر و ئامرازی پێشکەوتوو هەیە. لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە کەرەستەی خاوی نەوت و گاز، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کارگەی پەیوەندیدار بەم بوارەی تێدا نییە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکوومەتەکانی پێشوی ئێراق و گرانیی دەستکەوتنی ئامێر و ئامرازەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئاماژە بە دوو کارگە دەکەین.
=KTML_Bold=1-گازی سرووشتی=KTML_End=: ئەمەش یەکێکە لە ماددە سەرەکییەکانی پیشەسازیی پترۆکیمیایی، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە هەزاران تەن دەسوتێت و بە ئاسماندا دەچێت (بەتایبەتیی لە شاری کەرکووک)، بەڵام توانراوە لەسەر ڕووباری زێی بچوک بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا سوودی لێ وەربگیرێت.
=KTML_Bold=2-پوختە کردنی گۆگرد لە گازی سرووشتی=KTML_End=: ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری کەرکووک، کارگەکە توانای بەرهەمهێنانی 88 ملیۆن پێ سێجا لە گازی سرووشتیی هەیە، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 100 هەزار تەن ماددەی کبریت و 42 ملۆن پێ سێجا گازی سرووشتیی وشک و 18 هەزار بەرمیل گازی شل.
لە ڕووی کارگە و کارکردن و بەرهەمهێنانەوە گۆرانکاریی زۆر لە هەرێمی کوردستان ڕویداوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر کەرەستەی خاو لە ناوچەکانی کوردستان.[1]