سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەسەر کردەوە تیرۆریستییەکەی شارى مۆسکۆ بڵاو کردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە
23-03-202423-03-2024،
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!