سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی شەوی رابردووی سەر شاری مۆسکۆی سەرکۆنە کرد.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە بە تووندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی سەر هاووڵاتییانی سڤیلی شاری مۆسکۆ سەرکۆنە دەکەم.
بڵاویشی کردەوە بیر و نزاکانم لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان و گەلی رووسیایە.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها بڵاویشی کردەوە تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بێت بۆ تێکشکاندنی.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (
22-03-202422-03-2024) ژمارەیەک چەکداری
داعشداعش هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!